کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند لەگەڵ ئەیاكس گەیشتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی هالێر

.

12:30 PM - 23/06/2022

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد: یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵندی گەیشتۆتە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی  سیباستیان هالێری ئیڤواری بۆ ریزەكانی، وا چاوەروان دەكرێت ئەو هێرشبەرە ئیڤواریە گۆڵكارە بۆ ماوەی چوار وەرز ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی یانەی دۆرتمۆند بكات كە بڕی تێچوی گرێبەستەكەی نزیكەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، هالێری تەمەن 28 ساڵ یەكێكە لەهێرشبەرە گۆڵكارەكانی ئێستا لەكیشوەری ئەوروپا و خاوەن توانایەكی بەهێز و هونەری بەرزی هەیە.
جێی باسە پێشتر هالێر درێسی یانەكانی ئۆكسێری فەرەنسی و ئۆترێختی هۆڵندی و ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی پۆشیوە پێش ئەوەی كاروانەكەی لەیانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵندی درێژە پێ بدات و بۆ وەرزی داهاتووش بەدرێسی یانەی دۆرتمۆندەوە یاری دەكات كە گواستنەوەی بۆ شوێنگرتنەوەی رۆیشتنی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی بوو بۆ مانچستەرسیتی، سیباستیان هالێر لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یە جیاوازەكانی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی ئەیاكس  بەشداری لە 42  یاریدا كردووە لەرێگەیەوە 34 گۆڵی تۆماركردووە لەگەڵ دروستكردنی 9 گۆڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە