کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان رێگە لەگەرانەوەی پۆگبا دەكرێت بۆ یۆڤانتۆس

.

01:07 PM - 24/05/2022

زێدان رێگە لەگەرانەوەی پۆگبا دەكرێت بۆ یۆڤانتۆس
 گەرانەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هیڵی ناوەراستی یانەی مانچستەریونایتد بۆ ریزەكانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەژێر هەرەشەدایە لەلایەن زێنەدین زێدانی راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید   گرێبەستی پۆگبا لەگەڵ مان یونایتد ئەم هاوینە تەواو دەبێت و راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بەم دواییە باسیان لەوە دەكرد نوێنەرانی ئەو یاریزانە لەگەڵ لێپرسراوانی یۆڤانتۆس دانیشتیان ئەنجامداوە بۆ ئەگەری سەرلەنوێ گەرانەوەی بۆ تۆرینۆ   بەڵام بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی:هەواڵەكانی ئێستا باس لەوە دەكەن بونی زێنەدین زێدان بەراهێنەری پاریس سان جێرمان لەوەرزی داهاتوو كاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوو پۆگبا   رۆژنامە ئیتاڵیە ئاماژەی بەوەكردووە:پۆگبای تەمەن 29 ساڵ رەنگە وێستگەی داهاتوو بگۆڕێت بۆ پاریس سان جێرمان ئەگەر ئەو یانە فەرەنسی یە زێدان بكاتە راهێنەر   جێی باسە ژمارەیە لەراپۆرتی رۆژنامەوانی بەم دواییە تەئكیدیان لەوەدەكردەوە:دورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی لەپۆستی راهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان تەنها بابەتێكی پەیوەستە بەكاتەوەو هیچی تر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە