کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی حەمە ساڵح: 2 ساڵە بەشە بەنزینی سلێمانی لە لایەن حكومەتەوە نادرێت

.

08:36 PM - 23/05/2022


 (عەلی حەمە ساڵح) سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەنزینی 690 دیناری لەهەولێر هەیەو لەسلێمانی نییە، هۆكارەكەشی حكومەتی هەرێمە.
(عەلی حەمە ساڵح) سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە ڤیدیۆیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند، ئەو بڕە بەنزینەی بەغدا بۆ هەرێمی دابین دەكردو نرخی هەر لیترێك 690 دینار بوو، ماوەی 20 ڕۆژە ڕایگرتووەو حكومەتی هەرێم خۆی بەنزین بۆ هەولێر بەنرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دابیندەكات‌ بەڵام بۆ سلێمانی دابین ناكات.
ئاماژە بەوەش دەكات، ڕۆژانە حكومەتی هەرێم یەك ملیۆن لیتر بەنزین دەپاڵێوێت‌ و لە ڕێگەی كۆمپانیای سەن ئۆیڵ دەیداتە بەنزینخانەكانی هەولێرو نرخی هەر لیترێك 690 دینارە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە كاتێكدا ڕۆژانە دەبێت نزیكەی 400 هەزار لیتر بەنزین لەو بڕە بەنزینەی حكومەتی هەرێم بۆ سلێمانی بنێردرێت و مافی خۆیەتی، بەڵام ماوەی دوو ساڵە یەك لیتر بەنزین بۆ ئەم شارە نەهاتووە.
ماوەی چەند رۆژێكیشە بەهۆی نەمانی بەنزینی 690 دیناری، نرخی هەر لیترێك بەنزین لەسلێمانی 50 دینار گران بووە و ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 950 دینارە و بەنزینی موحەسەنیش هەزارو 50 دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە