کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان دەستبەرداری نەیمار دەبێت

.

01:06 PM - 23/05/2022

پاریس سان جێرمان دەستبەرداری نەیمار دەبێت
یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە و لەمیركاتۆی هاوینە چەند یاریزانێك دەفرۆشێت  یەكێك لەو یاریزانانەی كە دەستبەرداری دەبێت نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی-یە   كە بەگرانترین بۆند لەمێژووی تۆپی پێ و دوای پێدانی برە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی كە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە    بەڵام بەهۆی نوێكردنەوەی گرێبەستی مباپێ و جێبەجێكردنی یاسایی یاری خاوێن و راگرتنی ئەو هاوسەنگیە  بریارە نەیمار بفرۆشێت كە خاوەن موچەیەكی زۆرە لەریزی یانەكە و بەبرە پارەی ئەو گرێبەستە پارێزگاری لەهاوسەنگی یاریی خاوێن بكات   ئەمەش لەكاتێكدایە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا هەوڵی ئیمزاكردنی بۆندی لەگەڵ دەدەن     هەرچەندە ماوەكەی لەگەڵ پی ئێس جی لەساڵی 2025 كۆتایی دێت كە لەساڵی 2017ەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووەو تائێستا لە 144 یاریی بەشدار بووە و توانیویەتی 100 گۆڵ تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە