کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مباپێ مانەوە و نوێكردنەوەی بۆندەكەی هەڵبژارد

.

11:20 AM - 22/05/2022

مباپێ مانەوە و نوێكردنەوەی بۆندەكەی هەڵبژارد
دوای چەند مانگێك لەدەنگۆی رۆیشتن و كۆتایی هێنان بەبۆندەكەی، سەرئەنجام مباپێ بەپێچەوانەی سەرجەم پێشبینی و گفتوگۆكانی بریاری نوێكردنەوەی بۆندەكەیدا لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، ئەمەش لەكاتێكدایە لەچوونە یانەی ریاڵ مەدرید نزیك ببووەوەو بەرپرسانی یانەكە ئاشكرایانكردبوو تەنیا یەك هەنگاو ماوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە كە ئامادەبوون پاداشتێكی زۆر و زۆرترین موچەی پێ بدەن، بەڵام لەساتەكانی كۆتایدا مباپێ نوێكردنەوەو مانەوەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە هەڵبژارد، لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا ئاشكرایانكردووە كە یاریزانی ناوبراو بۆ ماوەی سێ وەرزی تر بۆندەكەی نوێ دەكاتەوە،لەبەرامبەردا پاداشتێكی خەیاڵی پێدەدرێت و كۆی ئەو برە پارەیەی لەو ماوەیە پێی دەدرێت 300 ملیۆن یۆرۆیە، 150 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت لەبەرامبەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی و 150 ملیۆن یۆرەكەی تر وەك موچە پێی دەدرێت، بەبێ ئەوەی هیچ باجێك بدات، جێگەی باسە مباپێ لەساڵی 2017ەوە تا ئێستا لە 216 یاریی پاریس سان جێرمان بەشدار بووەو توانیویەتی 168 گۆڵ تۆماربكات، سەرەرای ئەوەی 87 گۆڵی بۆ هاورێ یاریزانەكانی دروستكردووەو رۆڵی لەبەدەستهێنانی 11 نازناو هەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە