کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەدوایاری هەفتەی37ی پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ دەبێتە میوانی ساوسهامتۆن

.

11:13 AM - 17/05/2022

لەدوایاری هەفتەی37ی پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ دەبێتە میوانی ساوسهامتۆن
 ركابەریەكانی هەفتەی 37و پێش كۆتایی پریمەرلیگ كۆتاییان دێت و لەسەعات 9و45دەقیقەی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی لیڤەرپوڵ دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ساوسهامتۆن  سێ خاڵی ئەم یاریە بۆ لیڤەرپوڵ زۆر گرنگە لەپێناو ئەوەی لەرێگەیەوە بتوانێت جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ مانچستەرسیتی پێشەنگ بۆ تەنها یەك خاڵ كەم بكاتەوە ئەو كات ئەو یانەیە بەراهێنەرایەتی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی هەلێكی بۆ دەرەخسێت تا بتوانێت نازناوی ئەم وەرزەی خولەكە بەدەستبهێنێت لەدوای ئەنجامدانی یاریەكانی هەفتەی 38و كۆتایی كە مانچستەرسیتی هەڵگری نازناو لەبەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بەیەكسان بونیش دەبێتە پاڵەوان  بەڵام لیڤەرپوڵ كە لەجەولەی كۆتایی روبەروی ووڵڤرهامتۆن دەبێتەوە پێویستی بەبردنەوەیە و لەهەمان كاتدا مان سیتی لەبەرامبەر ئەستۆن ڤێلا روبەروی شكست بێتەوە ئەو كات دەبێتە پاڵەوان بەڵام لەئەگەری شكستی لەم یاریە مانچستەرسیتی بەرەسمی دەبێتە پاڵەوانی خولەكە  لیڤەرپوڵ وەرزێكی ناوازە بەرێدەكات بەجۆرێك لەئاستی ناوخۆیی و دوو نازناوی جامی رابیتە و فا كەپی بردۆتەوە و لەئاستی ئەوروپاش گەیشتۆتە یاری كۆتایی و رۆژی 28ی ئەم مانگە روبەروی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە و هاندەرانی ئەو یانەیە هیواخوازن یانەكەیان ئەم وەرزە بەچوار نازناو كۆتایی پێ بهێنێت   جێی باسە لەیاری چونی ئەم وەرزەی نێوانیان لیڤەرپوڵ لەئانفێڵد بە4گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەساوسهامتۆن هێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە