کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆكۆڤیچ بووە پاڵەوانی ماستەرزی رۆما

.

10:27 AM - 16/05/2022

جۆكۆڤیچ بووە پاڵەوانی ماستەرزی رۆما
ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیی ماستەرزی تێنسی سەرزەوی رۆمای ئیتاڵیا گەیشتە دوا وێستگەو نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی توانی بۆ جاری شەشەم نازناوەكە دەستەبەربكات    كە براوەی نازناوەكە هەزار خاڵی لەریزبەندی گشتی یاریزانانی جیهان پێدەدرێت و كۆی خەڵاتە داراییەكانی زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە   لەیاریی كۆتایدا جۆكۆڤیچ رووبەڕووی ستیڤانۆس تیستیباسی یۆنانی بووەوە   لەگەڵ سەرەتاوە جۆكۆڤیچ بەئاستێكی بەرز دەركەوت و بەبێ هیچ ركابەرییەك 6-0 خاڵ لەكۆمەڵەی یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد   لەكۆمەڵەی دووەم ركابەرییەكی بەهێز لەنێوان هەردوو یاریزان بینراو تیستیباس هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەی دەدا   بەڵام سەركەوتوو نەبوو ئەو كۆمەڵەیەشی 6-7 دۆڕاند    سەرئەنجام دوای یەك سەعات و 36 دەقیقە جۆكۆڤیچ یارییەكەی بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوەو بووە پاڵەوان    ئەمەش بووە 39یەمین نازنازی ئەو یاریزانە كە لە پاڵەوانێتییەكانی ماستەرز دەستەبەری دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە