کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لەگەڵ میدیاكارانی یەكێتی كۆبووەوە

.

06:28 PM - 13/05/2022

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لەگەڵ میدیاكارانی یەكێتی كۆبووەوە  
مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی سەربە كەناڵ و دامەزراوە میدیاییەكانی یەكێتی ئەندامانی  سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بایەخی هەماهەنەنگی نێوان رۆژنامەنوسانی یەكێتیی و خەباتی پیشەیی و ئازادی رادەربڕینی و ئازادی كاری میدیایی كردەوە و پشتیوانی یەكێتیی بۆیان دووپاتكردەوە، لەكۆبوونەوەكەدا كە ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و فریال عەبدوڵلا لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان و بژار حەكیم جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئامادەیبوون  بەشداران تیشكیان خستەسەر كێشە و گرفت و بەربەستەكانی ئازادی وتن و بڵاوكردنەوە و كێشەكانی بەردەم لقەكانی سەندیكا و ئەندامانی ئەو سەندیكایە.
دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان كرایەوە و قسەوباس لەسەر تەواوی تەوەرە گرنگەكان كرا، كۆبوونەوە رەخنەی لە فشارخستنە سەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و بەربەستكردنی  خەباتی سەندیكایی گرت هەروەك ئیدانەی فەرامۆشكردنی كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی و بەگشتی كەناڵەكانی سنووری سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرا كە درێژەی هەمان نەریتی فەرامۆشكردنی سلێمانی و زۆنی سەوزە.
كۆبوونەوە هەروەها بایەخی پەرەپێدانی ئازادی رۆژنامەنووسی و ماف و ئازادییە گشتییەكانی دووپاتمردەوە و ئیدانەی فشار و سزادانی رۆژنامەنووسانی دەڤەری بادینانی كرد كە ئەم دیاردە  نەخوازراوە هەم ناوبانگی دیموكراتی هەرێم و هەمیش پاشەكشێی خەباتی میدیایی بەدواوە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە