کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق نیگەرانەوە لەئەنجامی پشكنینی یاریزانەكانی لەتەهران

.

01:47 PM - 25/01/2022

 عێراق نیگەرانەوە لەئەنجامی پشكنینی یاریزانەكانی لەتەهران
وەفدی هەڵبژاردەی عێراق كە دوێنێ  گەیشتە شاری تەهرانی پایتەختی ئێران داوای دوبارەكردنەوەی پشكنینی پزیشكی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەنەوە بۆ دوو  یاریزان و راهێنەری گۆڵچی و بەرێوەبەری كارگێڕی دوای ئەوەی ئەنجامەكانیان بەپۆزەتیڤ گەراوەتەوە / وا بریارە رۆژی 27ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق لەقۆناغی یەكلاكەرەوەی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتنە جامی جیهانی روبەروی هەڵبژاردەی ئێران بێتەوە / یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەبەیاننامەیەكیدا دەڵێت/كارگێڕ و وەفدی هەڵبژاردەكە ئەنجامی پشكنینەكان قبوڵ ناكەن كە دوێنێ بۆ وەفدی هەڵبژاردەكە كراوە و تیایدا ئەنجامی پۆزەتیڤ دەركەوتووە بۆ یاسر قاسم و مەناف یونس لەگەڵ راهێنەری گۆڵچیەكان و بەرێوەبەری كارگێڕی و دوو لەئەندامانی كارگێڕی / ئاماژەی بەوەكردووە: كارگێڕی وەفدەكە داوای دوبارەكردنەوەی پشكنیی ئەوانەی كردووە كە ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤە بەهۆی ئەوەی پێش سەفەر كردنیان بۆ ئێران بەچەند سەعاتێكی  كەم پشكنیان كردووە و ئەنجامەكانیشیان نێگەتیڤە / جێی باسە لەئەگەری بردنەوەی ئێران ئەوا گەیشتن بۆ مۆندیالی قەتەر مسۆگەر دەكات كە ئێستا بە 16خاڵ لە6 یاری پلەی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی  گرتووە بەڵام عێراق لەپلەی پێنجەم و پێش كۆتایدایە بە4 خاڵ لە4 یەكسانبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە