.
07:16 PM - 15/01/2022
بۆ خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و ئەدیب و نووسەر و پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و کەسایەتی نیشتمانپەروەر پڕۆفیسۆر (مارف عومەر گوڵ) مان بیست.
پڕۆفیسۆر مارف لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی میللەتەکەمانی کردووە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بهم بۆنهیهوه، پرسه و هاوخهمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنهماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ دەکەم، داواکارم له خودای گهوره خوالێخۆشبوو به بهههشت شاد بکات و سهبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.
بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە