کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیكۆمەدرید لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی پاڤارد

.

03:15 PM - 14/01/2022

ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیكۆمەدرید لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی پاڤارد  
 بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی بینجامین پاڤاردی فەڕەنسی و بەرگریگاری لای راستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چڕكردۆتەوە و بە پێی هەواڵی چەند رۆژنامەیەكیش ئەو دوو یانەیە لە كێبڕكێیەكی بەهێزدان تا لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ناوبراو ببەنە لالیگا .

 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیكۆمەدرید بە شێوەیەكی رەسمی هاتونەتەوە سەر هێڵ تا بەڕێوەبەری كارەكانی پاڤارد رازی بكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا روو لەریزەكانیان بكات  ئەمەش لە كاتێكدا دێت بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە لە ماوەی رابردوودا ئاشكرای كردووە : كە پاڤارد لە بایرن هەست بە ئاسوودەیی ناكات و بیر لە جێهێشتنی پاڵەوانی نۆ وەرزی رابردووی بۆندس لیگا دەكاتەوە  .
رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی رابردوشدا چەند جارێك بەرپرسانی هەردوو یانەی ناوبراو لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن گفتوگۆیان كردووە  بەڵام تا ئێستا ئیدارەی یانە باڤارییەكە بڕیاری كۆتایی نەداوە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە و پێشبینیش دەكرێت پارێزگاری لە مانەوەی بكەن .  

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە