کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواردنگەی كەهرەمانە لە سلێمانی داخرا

.

08:02 PM - 29/12/2021

قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی كەهرەمانەیان لە شەقامی سالم داخست، كە پابەند نەبووە بە مەرج‌و ڕێنماییە تەندروستی‌و ڤێتێرنەرییەكانەوە‌و مریشكی بە پەڕ‌و پاكنەكراوی برژاندوە‌و فرۆشتوویەتی بە هاوڵاتیان.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ لەكاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بۆ خواردەمەنی كەهرەمانە دەركەوتووە شوێنەكە بەهیچ جۆرێك پابەندی مەرجەكانی تەندروستی‌و ڤێتێرنەری نابێت‌و ئەو خواردەمەنیانەی پێشكەشی دەكات تەندروست نییە.
هاوكات بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی كەهرەمانە داخرا ‌و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە