کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە

.

02:16 PM - 07/12/2021

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە

هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری  هەڵهاتوو  (یوسف پشتیوان علی )و(پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ( 3638-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی  ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا ...

لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی  لای خوارەوە:
    ⁃    ( ١٠٦ )
    ⁃    ( ٣٢٣١٤٧٥)
    ⁃    پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە