کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ئامادەكاری بۆ یارییەكەی ریاڵ بیتیس دەكات

.

10:24 AM - 04/12/2021

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە مەشق و ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكەی رۆژی شەممە بەردەوامە كە بڕیارە لە میانی ركابەرییەكانی هەفتەی شانزەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا لە نێو یاریگای كامپ نوی تایبەت بە خۆی رووبەرووی یانەی ریاڵ بیتیس بێتەوە   بلوگرانا راهێنانەكانی لە ژێر سەرپەرشتی چاڤ هێرناندێزی راهێنەر ئەنجامدا و تیادا بەشێكی زۆری یاریزانەكانی یانەكە تیا بەشداربوون كە لە نێویاندا عوسمان دیمبلی یاریزانی فەرەنسی بوونی هەبوو   لە لایەكی تریشەوە بە هۆی پێكانەوە هەریەك لە سیرجیۆ ئەگوێرۆ و ئانسۆ فاتی و مارتین برایسوایت  و سێرجی رۆبێرتۆ بەشدارییان نەكرد   بەرشەلۆنە پێش ركابەرییەكانی ئەم هەفتەیە بە كۆكردنەوەی 23خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە و یارییەكی دواخراویشی هەیە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە