.
10:52 AM - 03/12/2021
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكدا جەختدەكاتەوە؛ ھێشتا مەترسی داعش زیندووە و پێویستە كێوماڵی ئەو ناوچانە و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزە عێراقییەكان بكرێت، دەقی پەیامەكە:
بەداخەوە، دیسانەوە، داعشە تاریكپەرستەكان ھەلێكیان بۆ رەخسا و دەستیان گەیشتە رۆڵەكانی گەلی كورد، لە ئاكامدا؛ ٧ پێشمەرگەمان و سێ ھاوڵاتی كورد شەھید بوون، خوای گەورە لە بەھەشتی بەرین شوێنیان بكاتەوە و سەبوری كەسوكاریان و ئێمەش بدات.
زۆربوونی ھێرشەکانی داعشی تیرۆریست لەم ماوەیەدا سەلمێنەری ئەوەن كە؛ جگە لەوەی مەترسیی ئەو گروپە تێرۆریستییە ھەر زیندووە، پێویستیشە كێوماڵ و چاودێریی و پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانە زیاتر بێت بەتایبەت ئەو ناوچانەی دەكەونە نێوان ھێڵی بەرگری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، بەھاوكاری و ھەماھەنگی ھێزە ھاوپەیمانەكانمان. ھاوتەریبیش لەگەڵ ئەوە؛ كار بۆ نەھێشتنی فیكری تیرۆریستی بكرێت چونكە تاوەكو ئەو فیكرە بمێنێت، تیرۆریش ھەر دەمێنێت. ھەروەھا پێویستە شانە نووستوەكانیشیان لەڕەگەوە ریشەكێش بكرێن.
دروود بۆ گیانی پاكی شەھیدانی پارێزەرانی خاك و نیشتمان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە