کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیرۆكی ئەو دایكەی ژیانی دوو منداڵەكەی ڕزگاركرد

.

02:33 PM - 30/11/2021

 

میلیسا گرانتی ژنێكی تەمەن 27 ساڵ لەگەڵ دوو كوڕە بچوكەكەی لە، براون هێڵ سەرقاڵی شۆفێریكردن بوو, لە ناكاو ئاگری لەناو ئۆتۆمبێلەكی گڵپەی كرد.
میلیسا دەڵێت:" بۆ كڕینی چەند پێداویستیەك چوومە دەرەوەو من شۆفێریم دەكردو لەو كاتەی گەرمكەرەوەی ئۆتۆمۆبێلەكەم زیادكرد، پاش كەمێك بڵێسەی ئاگر لە ژێر ئۆتۆمبێلەكە هاتە دەرەوە".

هەر لەگەڵ بینینی ئاگرەكە میلیسیا توانی برایدانی تەمەن 3 ساڵ، فڕێ بداتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە, بەڵام زەحمەت بوو دەستی بگاتە برادلی یەك ساڵان كە لە كورسیەكەی خۆیدا لە سەرنشینی دواوە داینابوو, خۆشبەختانە دایكەكە توانی منداڵەكانی ڕزگار بكات پێش تەقینەوەی سەیارەكە.
وتیشی ئامادەیە ژیانی خۆی بەخت بكات بۆ پاراستنی منداڵەكانی, هەروەها ئەو ڕووداوە بۆتە هۆی ترس و دڵە ڕاوكێ‌ لای خۆی و منداڵەكانی بە جۆرێك شەوان خەوی پێوە دەبینن و ڕووداوەكەیان هەر لەبەرچاوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە