کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد سەڵاح باشترینی مانگی رابردووە

.

01:22 PM - 25/11/2021

یانەی لیڤەرپوڵ باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەكەی دیاریكردو بۆ مانگی سێیەم لەسەریەك خەڵاتەكەی بە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری  بەخشی، یانەی ناوبراو لەمانگی رابردوو پێنج یاریی كردووە، كە چوار یاریی لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە لەرێگەیەوە دوو یەكسانبوون و دوو سەركەوتنی هەیە، لەو یاریانەش محەمەد سەڵاح ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، هەروەها لەیاریییەكانی پریمەرلیگ پێنج گۆڵی تۆماركردووە كە لەبەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد هاتریكی هەبوو، لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش لەبەرامبەر یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دوو گۆڵی تۆماركرد، لەبەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەش خەڵاتی باشترینی پێدرا و توانی پێش هەریەك لە ئالیسۆن بیكەری گۆڵچی و نابی كیتای یاریزانی یانەكەی بكەوێت، هەروەها بەتۆماركردنی 11 گۆڵیش پێشەنگی گۆڵكەرانی خولی ئینگلتەرای گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە