کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

06:01 PM - 24/10/2021

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان‌ و بەردەوامی قەیرانی غاز لە وڵاتانی ئەوروپا، خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیكردووە‌و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە هەڵكشان‌و نرخی یەك بەرمیل نەوت نزیكبوەوە لە 86 دۆلار.
پاش دوو رۆژ لە دابەزینی نرخەكەی، ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەرێژەی زیاتر لە سەدا یەك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و  گەیشتە 85 دۆلارو 53 سەنت.
هەروەك بەرمیلێك نەوتی سوكی ئەمریكاش بەرێژەی لەسەدا یەك پۆینت 53 بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێك بە 83 دۆلارو 76 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی و خەڵوزی بەردینەوە، تادێت خواست لەسەر نەوتی خاو زیاد دەكات و هاوپەیمانی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس-یش هیچ بڕیارێكی نوێی نەداوە بۆ گۆرانكاریكردن لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە