کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە

.

05:38 PM - 19/10/2021

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە
نرخی بەنزین‌و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە‌و نرخی یەك لیتر بەنزینی سوپەر لە شاری هەولێر گەیشتۆتە هەزار و 300 دینار.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی گەلی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش لەشاری هەولێر زیاتر بەرزبووەوە، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی سۆپەر گەیشتۆتە هەزار‌و 300 دینار‌و بەنزینی موحەسەن گەیشتۆتە هەزار‌و 150 دینار‌و یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵیش بەرزبۆتەوە بۆ 925 دینار.
دوێنێش وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق رێككەوتنێكی نوێیان كردووە، بەپێی رێككەوتنەكەش بەغدا ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن‌و 80 هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات. بەنزینەكەش لە جۆری نۆرماڵە‌و یەك لیتری بە 690 دینار دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە