کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان دوركەوتنەوەی نەیماری بۆ یاریەكەی لایپزیگ راگەیاند

.

09:55 AM - 19/10/2021

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی  بەشداری نەكردنی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی لەیاری یانەكە لەبەرامبەر لایپزیگی ئەڵمانی لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەهۆی پێكانەوە راگەیاند یانە پاریسیەكە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی رەسمی دەڵێت: نەیمار لەو كاتەی لەكەمپی مەشقەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل گەراوەتەوە  لەماسولكەكانی ئازاری هەیە و پێویستی بەچەند رۆژێكە تا بەتەواوی چاك بێتەوە و بگەرێتەوە بۆ راهێنانەكان كە بەهۆیەوە ناتوانێت لەیاریەكەی سبەینێ لەبەرامبەر لایپزیگ لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشداری بكات/ لەدوا راهێنانی یانەكە هەرچەندە نەیمار بەشداری كرد بەڵام تیمی پزیشكی تەئكیدیان لەوەكردۆتەوە كە نەیمار هەست بەئازار دەكات لەماسولكەكانی قاچی و رێگری لەبەشداری كردنی دەكات لەو یاریە  لەلایەكی ترەوە یانەكە ئاماژەی بەوەكردووە:لیاندرۆ پاریدیس لەكاتی بەشداریكردنی لەدوا یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەپاڵاوتنەكانی مۆندیال لەرانیدا تووشی پێكان بووە هەروەها سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری ئیسپانی  بەردەوامە لەراهێنان كردن بەتەنها لەژێر سەرپەرشتی دەستەی پزیشكی بەو ئامانجەی لەدوای چەند رۆژێكی كەم بگەرێتەوە بۆ راهێنانە بەكۆمەڵەكان جێی باسە یانەی پاریس سان جێرمان لەكۆمەڵەی یەكەم بە4 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە بەیەكسانی لەگەڵ كلوب بروج لەپێش یانەی مانچستەرسیتی سێیەمەوەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە