کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی باڵای پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد

.

03:06 PM - 18/10/2021

وەفدێكی باڵای پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد   

بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لە سلێمانی كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێم و ناوچەكە و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە عیراق كرا.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە بۆ هەریەكە لە ئەمین بابەشێخ وتەبێژی ی.ن.ك و مەحمود محەمەد وتەبێژی پ.د.ك رێكخرابوو، وردەكاری كۆبوونەوەكە خرایەڕوو.
سەبارەت بەكۆبوونەوەكە ئەمین بابەشێخ وتەبێژی ی.ن.ك رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردن و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق كراوە، سەبارەت بە هەڵوێستی ی.ن.ك لەبارەی گفتوگۆكان ئەمین بابەشێخ رایگەیاند یەكێتی دەستپێشخەردەبێت بۆ دانوستاندنەكانی یەكڕیزی و یەكبەرنامەیی كورد لە بەغدا, تەئكیدیشیكردەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان لە چوارچێوەی دەستووردا پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەكان دەكەین، راشیگەیاند بەرنامەمان هەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەكان بكەین.
لای خۆیەوە مەحمود محەمەد وتەبێژی پ.د.ك رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردن و هەنگاوەكانی پیكهێنانی حكومەتی عیراق كراوە، راشیگەیاند  سەردانی لایەنەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد  بۆ رەوینەوەی نیگەرانییەكان بەپێویستیان زانیوە سەردانی لایەنەكان بكەن.

JLZBBTZ446g

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە