کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

.

05:03 PM - 12/10/2021

بەهای لیرەی توركی لەدابەزین بەردەوامەو یەك دۆلار 9 لیرەی تێپەڕاندووەو پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیاش رەتیدەكاتەوە، كە ئەو دابەزینە پەیوەندی بە كەمكردنەوەی نرخی سوودەوە هەبێت.
دوای ئەوەی لەسەرەتایی ئەم هەفتەیەوە بەهای لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لەدابەزین كردوو نزمترین ئاستی لەچەند ساڵی رابردوودا تۆماركرد، لە دواین مامەڵەكانی ئەمڕۆشدا یەك دۆلار بەرامبەر بە 9 لیرەو 10 قروش مامەڵەی پێوەكرا.
لەو بارەیەوە (شەهاب كافجی ئۆغلۆ) پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا رایگەیاندوە: دابەزینی بەهای لیرە هیچ پەیوەندیەكی بە كەمكردنەوەی نرخی سوودەوە نیەو هەڵەیە ئەو دوو بابەتە پێكەوە ببەسترێتەوە، چونكە كەمكردنەوەی نرخی سوود بابەتێكی كتوپڕ نەبووەو پێشتر كاری بۆكراوە.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە: رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا زۆر توڕەیە لە بەرێوەچوونی سیاسەتی دارایی وڵاتەكەی و بەو پێیەی كاتێكی زۆری خایاندووە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە، هاوكات متمانەی بە (شەهاب كافجی ئۆغلۆ) پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا  نەماوە كە كەمتر لە 7 مانگە ئەو پۆستەی وەرگرتووە.
بەگوێرەی داتاكانی فەرمانگەی ئاماری توركیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی لەسەدا 17ی بەهاكەی لەدەستداوە هەڵئاوسانیش بۆ لەسەدا 19 پۆینت 6 بەرزبۆتەوە، چاودێرانیش پێیان وایە دروستبوونی ئەم دۆخە بەڵگەیە بۆ بەردەوامی دەستوەردانەكانی (رەجەب تەیب ئەردۆگان) لەسیاسەتی دارایی وڵاتەكەی و دژایەتیكردنی بەرزبوونەوەی نرخی سوود.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە