کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی هەڵەبجەیان كرد

.

10:23 PM - 28/09/2021

ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی هەڵەبجەیان كرد

وەفدێكی هەدەپە كەپێكهاتبوون لەمەراڵ دانش و مەحمود توغراڵ ئەندامانی پەرلەمانی توركیا بەهاوڕێیەتی د.بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و زیاد جەبار سەروكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد.
لەوسەردانەدا وەفدی میوان بەڵگە و دۆكیومێنتەكانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیان لەبەڕێوبەرایەتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەسەركردەوە و ئاماژەیان بەوەكرد گەلەكەیان لەهەرشوێنێكی دنیا بێت لەبەرامبەر كوردبوونی ستەمی لێكراوە و هەڵەبجە و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هەرگیز لەیاد ناكرێت.

Vo-TAujb-X0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە