کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵای حاجی سەعید

.

09:31 PM - 28/09/2021

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵای حاجی سەعید

بەڕێز کاک دکتۆر ئامانج عەبدوڵا
 
بەرێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (عەبدوڵای حاجی سەعید)

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عەبدوڵای حاجی سەعید) یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی، دڵگران و نیگەران بووین.
عەبدوڵای حاجی سەعید کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو، یەکێک بوو لەیاریدەدەرە بەیٔەمەکەکانی سکرتێری گشتی و ساڵانێکی زۆر لەخزمەتی جەنابی مام جەلال و کاریٔاسانی کردن دا بوو بۆ بازرگانان و پەرەپێدانی یٔەوبوارە لەچوارچێوەی سیاسەتی یەکێتی دا.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی یٔە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە