کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بائەم جارەش کەرنەفاڵی سەرکەوتن بکەینەدیاری بۆخۆێنی شەهیدەکانمان

.

08:43 PM - 28/09/2021

بائەم جارەش کەرنەفاڵی سەرکەوتن بکەینەدیاری بۆخۆێنی  شەهیدەکانمان

ڕێبوارستار


لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق لەسەرانسەری عێراقدابەڕێوە دەچێت لەم هەڵبژاردنانەشدا لایەنەسیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیش بەگشتی  بەشداری لەم پرۆسەیەدادەکەن  بەشێکیان بە هاوپەیمانێتی و لیستی هاوبەش بەشداری دەکەن ئەوەی کەگرنگەو پێگەی کوردبەهێزدەکات ولای کۆمەڵانی خەڵکیش بۆتە جێگەی ئومێد ودڵخۆشیەکی بەخەڵک بەخشیوە وگڕوتینیێکی زۆریشی بەکۆمەڵانی خەڵک  داوەکە بەشداری  لەم هەڵبژاردنانەدابکەن وبچن بۆدەنگدان ئەویش  پێکهێنانی هاوپەیمانی  کوردستانە کەلەنێوان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕاندایە)کە  بۆتەجێی باس وخواسی دۆست ونەیارەکانمان  لەتەواوی عێراق وکوردستاندا چونکە  ئەم هاوپەیمانێتیە هەڵقوڵاوی  هەناوی هەردوولایە کە بەیەکەوە مێژوویەکی هێزەوە سەرچاوەی گرتوە کەمێژوویەکی هاوبەشیان هەیە لەخەبات وتێکۆشاندا  ومێژووەکەیان پڕەلەسەروەری وداستان کەدەریایەک خوێنان بەخشیوە لەڕۆژانی سەختی خەباتدا لەدوای ڕاپەڕینیش توانیویان هێزێکی کاریگەرو گەورەبن  لەبەدیهنان و پێکهێنانی حکومەت وپەڕلەماندا کە سەرۆک مام جەلال ڕابەرایەتی دەکرد بەهاوکاری کاک نەوشیروان وهەڤڵانی ئەوکاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک وموسڵ وشەنگال ودووزوخانەقین گەردەتانەوێت  تر کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان  هەمیش  بەناسنامەی کورد بونی بمێنێتەوەو کۆتای بەتعریب وداگیرکاری وبەزۆرکردن بەعەرب بکرێت


ئەوا  لەڕۆژی دەنگداندا بەشیوەی کەڕنەڤاڵی گەورە ڕووبکەنەسەرسندوقەکانی دەنگدان بەدەنگەکانتان بۆکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان سندوقەکانی دەنگدان  پڕپڕبکەن وبیسەلمێنن کە کەرکوک وناوچەدابڕێرناوەکان بەدەنگەکانتان بیسەلمێنن کەهەرکوردبون وهەرکردئەبن   هەزاران ڕۆڵەی چونکە لەپێناو کردبونی هەمیشە ی ئەم شاروشارۆچکانەدابە هەزاران  قارەمانی خوێن گەرم خۆیان بەخت کردوە.  کۆمەڵانی خەڵکی شارەکانی  سنورەکانی هەوڵێروسۆران ودهۆک وبادینان ومخمور ئەوناوچانەی کەئازادی تیایدا خنکێنراوە وئازادیان لێ زەوتکراوەو  قۆرخکاریموتاکڕەوی تێداپەیڕەودەکرێت ودەستخراوەتە بینی ئێوە لەوسنورانە  گەر دەتەێت ڕزگارت بێت لەم هەموومەیەتیانەئەوا لەڕۆژی دەنداندا بەگروتینێکی بێ سڵەمینەوەوبوێرانە ڕوبکەنە سەرسندوقەکانی دەنگدان دەنگەکانیان بدەن بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان ئازادی تاک وئازادی ڕۆژنامەگەری وئازادی بیروڕا لەخنکان ڕزگاربکەن لەوزۆنەی ئێستا پێی دەڵێن زەرد کەجاران سەوزپۆشبوون  چونکە ئەم شارانه وئەم ناوچانەش دەریایە ک خوێنی ڕۆڵەکانیان بەخشیوە لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی حکومێکی عادیلانەی دادپەروەر چونکە دەنگدان بەهاوپەیمانی کۆردستان لەم شاروشارۆچکانە گێڕانەوی هاوسەنگی هێزە هێنانەدیژحکۆمێکی دادپەروەر وشەفافە بۆیە پێویستە  کۆمەڵانی  خەڵکی سنوری  شارە کانی سلێمانی وهەڵەبجەوگەرمیان وڕاپەڕین وشارەزوور وناوچەکانی ئێوەش  ڕۆژی هەڵبژادنی سەرتاسەری بکەنە ڕۆژی سەرکەوتنی گێڕانەوەی مووچەوبودجەو خزمەتی باشتر وهەلی کار وبەدیهێنانی سەقامگیریەکی ئارام تر بۆتەواوی هەرێمی وسەقامگیری ئابوری  کوردستان چونکە  ڕۆڵەوگەنج ولاوانی ئەم شارانەش مێژوویەکی پڕسەروەریان هەیە لەقوربانی بەخشین لەپێناوبەدیهێنانی خۆشگزەرانی وئاوەدانی وژیانێکی ئاسودە لەسایەی حکومەتێکی شەفاف وخزمەتگوزاری بێ جیاوازی شارودانیشتوانەکانیانچونکە دواجار بەدەستهێنانی کورسیەکی زۆرلەئەنجومەنی نونێەرانی عێراق پێگەووڕۆڵی کوردبەهێزتردەکات و لایەنەعێراقیەکانیش بە پەرۆشدەبن  بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ کورد  بۆپێکهێنانی  بۆپێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق کە دەتوانین تەواوی مافەبەدینەهاتوەکانی میللەتەکەمان بەدی بهێنین .


 باهەموومان پێکەوە دەنگ بدەین  بەکاندیدەکانی ئەم (هاوپەیمانی کوردستانە)ی کە قوبادی مام سەرۆکایەتی دەکات وەهەمیش بۆنی مامی لێ دێت  دەبا بەم هاوپەیمانێتیە  سەرکەوتنمان لەم هەڵبژاردنانەدا بکەینە کەرنەڤاڵێکی
 گەورە وبیکەینە دیاری بۆخۆێنی شەهیدەنەمرەکانمان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە