کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"بیر هێنانەوەیەك بۆبەرێز سیداد بارزانی"

.

04:47 PM - 28/09/2021

"بیر هێنانەوەیەك بۆبەرێز سیداد بارزانی"

عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی لێدوانێكی سیداد بارزانی برای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەداتەوەو دەڵێت:

هەموو لایەكمان باش لە بیرمانە تاكە سەركردەی كورد كە فەرمانی گرتنی لە بەغدا بۆ دەرچوو (كۆسرت رەسول) بوو نەك كەسی تر.
تاكە سەركردەی كوردیش مەدالیای ئازایەتی وەرگرت لە ڕووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی داعش هەر (كاك كۆسرەت) بوو.
تاكە جارێكیش وەكو تەحەدا دوای فەرمانەكە چووە بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكی كۆماری عیراق لە بەرژەوەندی كوردو یەكێتی هەر سەركردەی گەلەكەمان( كۆسرەت رەسول عەلی) بوو.
بۆیە پێم باشە ڕاستییەكان وەكوو خۆی بۆ خەڵك باسبكرێت چونكە گەلەكەمان هەندە بێ ئاگا نییە بەهەموو قسەیەك بڵێ ئامین.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە