کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز: بەپشتیوانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەركەوتن بەدەست دێنین

.

06:21 PM - 27/09/2021

خاتوو شاناز: بەپشتیوانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەركەوتن بەدەست دێنین

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷/۹/۲٠۲۱ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵبژاردن، بنكەی بانگەشەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كردەوە كە لەسۆنگەی هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان لەبەردەم باڵەخانەی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە لەشاری سلێمانی جێگیركراوە.
لەو رێوڕەسمەدا كەژمارەیەك لە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لەسنوری بازنەی یەك و دووی سلێمانی ئامادەیبون، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رایگەیاند: جێگەی دڵخۆشییە لەبەردەم ئەمنەسورەكەی شاری سلێمانی ئەم بنكەیەتان داناوە بۆ بانگەشە و دەستخۆشیتان لێدەكەم، ئێوە هەمیشە مایەی سەربەرزی ئێمەبوون، بەبێ پشتگیری و پشتیوانی ئێوە ناتوانیین بگەینە ئامانج، هەر لەوكاتەوە كە لەزیندانەكاندا ئەشكەنجە دەدران، ئێوە بەجەستەی خۆتان پارێزگاریتان لەخاك و گەل و نیشتمان كرد لەم قۆناغەشدا بەرپرسیارێتی خۆتان لەئەستۆ دەگرن جێگەی رێز و دەستخۆشییە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی: شێوازی دەنگدانەكان و هەڵبژاردن جیاوازە ئەمجارە لیستمان نییە و لۆگۆیەكی تازەمان هەیە، كەدەبێت هەموكەس بەو لۆگۆیە ئاشنا بێت.
لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆبانگەشەی هەڵبژاردن وتی:"راستە ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەغدایە، بەڵام ئەو بەغدایە كەدەبێ مافەكانمانی تێدا بسەنین، بەغدایە كەنابێت جیاوازی بكات لەمامەڵەكردنی زیندانیانی سیاسی ناوچەكانی تری عێراق و هەرێم، نابێت رێگە بدەین بەشێوازێكی دیكە مامەڵە لەگەڵ كاروباری شەهیدان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بكات".
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیشی كردەوە كە كاندیدەكانمان ئەڕۆن بۆ بەغدا لەپێناو بەدیهێنانی داواكارییە ڕەواكانی گەلەكەماندا و دڵنیایین كە سەركەوتن بەدەستدەهێنین.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە