.
03:12 PM - 27/09/2021
لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە شاری کەرکوک، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی نوێی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان و چاکسازییەکانی رێکخراوەیی و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، رۆڵی سەندیکا و رێکخراوەکان لەم قۆناغی خەباتی دەنگدان و دیموکراسییەدا گرنگە و وەک ھەمیشە پێویستە بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە خەباتی پیشەییتان بخەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان باسکی بەھێزکردنی داکۆکی دەبێت لە مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکوک.
هاوسەرۆک رایگەیاند، وەک جاران کەرکوک سەوزدەکەینەوە و ئەو گیانی پێکەوەژیانەی ھەبووە لەنێوان ھەموواندا دەیبوژێنینەوە و کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام. بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەین و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە