کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سینەسافییەكەی نەجارەكەی پارتی

.

10:51 PM - 22/09/2021

سینەسافییەكەی نەجارەكەی پارتی

 هەڵگورد جەلال

پارتی نە ئێستا و نە داهاتووش، چۆن هیچ ساتێك سڵی لە خیانەت و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ نەیاران و دوژمنانی ئەم كوردستانە نەكردووە، بەهەمان شێوەش سڵی لەداننان و باسكردنی كلكایەتی و خیانەتەكەی نەكردووە، زەللەی زمانی (نەجار)ەكەی پارتی، دەرخەری ئەو راستییەیە، كە هەمیشە پارتی لەپشتەوە خەریكی جاشایەتی و پیلاندانان بووە دژ بەگەلی كورد و بۆتە مۆڵگەی حەشاردان و قوتاركردنی تاوانباران و دوژمنان، مانگێك لەمەوبەر ئەوە ئاشكرابوو كە (عیزەت دوری) تا ئەو كاتەی مرد، لەسایەی پارتیدا  لە هەولێر دەژیا و خۆی حەشاردابوو، ئەمێستاش ئەم (نەجار)ی خیانەت و كوردفرۆشییە، بەڵگەیەكی تری دابەدەستەوە، بەوەی پارتی باوەشی بۆ تاوانبارانی ئەنفال و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كردۆتەوە و بەشانازییەوە دەڵێت كە توانیویانە بۆچونیان بگۆڕن.
جابەس نەبوو، بۆچوونیانتان گۆڕی، گەر وانەبوایە، دەشێ لەرێگەی ئێوەی خاوەن ماڵیانەوە، جارێكی تر ئەنفالێكی تریان بەسەر ئەم گەلەدا بهێنایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە