کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی شەڕی بودجە و مووچە و خزمەتگوزاری لە بەغدا بكەین

.

08:23 PM - 14/09/2021

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان، لە كەرناڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە سنووری ڕاپەڕین، داوای لە هاوڵاتیان كرد بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان‌و دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن، بۆ ئەوەی شەڕی بودجە‌و مووچە‌و خزمەتگوزاری لە بەغدا بكەین.
راشیگەیاند، لە سێ‌ ساڵی رابردوودا 30 پڕۆژەی گەورە‌و بچووك‌و 180 پڕۆژەی چاككردن‌و نۆژەنكردنەوەمان لە سنووری راپەڕین جێبەجێكردوە، بەڵام بەشێكی زۆری پڕۆژە‌و خزمەتگوزارییەكان بە بودجەیەكی شایستە جێبەجێ دەكرێن كە لەبەغداوە دابین دەكرێت.
سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان وتیشی، ئەوە ئێمەین سەلماندومانە كە دەتوانین لەڕێی دانوستانەوە كێشەكان چارەسەر بكەین‌و لەپێناو مووچە‌و تەواوی مافەكانی خەڵكی كوردستان سەدان سەعات دانوستان بكەین، بەبێ‌ ئەوەی ماندوو ببین.

p5xeuKMmpHU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە