کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: هاوپەیمانی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان سەربخەن

.

07:28 PM - 14/09/2021

قوباد تاڵەبانی: هاوپەیمانی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان سەربخەن

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان بەشداری لە كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستانی لە رانیە كرد و تێیدا ڕایگەیاند: پێویستە  هاوڵاتیانی ڕانیە هاوپەیمانی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان سەربخەن و دەنگ بە كاندیدەكانی  بدەن بۆ ئەوەی شەڕی بودجە و مووچە بكەین لە بەغدا.

 قوباد تاڵەبانی وتیشی لە پێناو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز لە هەرێم پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن و ئێمەش یەكڕیزین و شەڕی یەكڕیزی دەكەین لە بەغدا.

 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن تا كەسانی كاریگەر بنێرینە بەغدا و گۆڕانكاری و چاكسازی ریشەیی لە هەرێم ئەنجامبدەین.

Wep5NggaU48

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە