کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا بۆ كۆكردنەوەی داهات پسووڵە لەكاتی خۆیدا چاپدەكات

.

06:21 PM - 14/09/2021

وەزارەتی كارەبا بۆ كۆكردنەوەی داهات پسووڵە لەكاتی خۆیدا چاپدەكات


وەزارەتی كارەبای هەرێم لە پێناو دابینكردنی كارەبای باشتر، بڕیاریدا بە كۆكردنەوەی داهات و چاپكردنی پسووڵەی كارەبا لەكاتی خۆیدا.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێكدا نوێترین بڕیار و راسپاردەكانی وەزارەتەكەی بڵاوكردەوە و بڕیاریدا، بە كۆكردنەوەی داهات و چاپكردنی پسووڵەی كارەبا لەكاتی خۆیدا، بۆ ئەوەی كارەبایەكی باشتر و دادپەروەر بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت، هەروەها بڕیاریدا بە كاراكردنی بەدواداچوون و

وەڵامدانەوەی هاوبەشانی كارەبا لە كاتی بوونی هەر گرفتێكدا لە پێوەری زیرەك، كە لەكاتی زیاد بەكارهێنانی كارەبا تووشی گرفت دەبن.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، رێنماییەكانی پێدانی كارەبا هەموار دەكرێتەوە، پڕۆسەی بەستنی پێوەری زیرەكیش خێراتر دەكرێت، بڕیاریشدراوە بە كارپێكردن و بەستنەوەی سیستەمی كارەبای وزە نوێیەكان بۆ ناو تۆڕی كارەبای ھەرێم و خستنەڕووی رێنماییەكانی تایبەت بەو سیستمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە