کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕادەگیرێت

.

07:19 PM - 17/08/2021

هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕادەگیرێت
بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕادەگیریت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكە بەهۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین، كە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلاو شارەكانی تری عیراق.  
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە