کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەی سلێمانی لەپاڵەوانێتیی ئاسیا بێ بەش دەكرێت

.

12:47 PM - 04/08/2021

یەكێتی بالەی عیراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەپاڵەوانێتییەكی گرنگ بێ بەش دەكات  ئەمەش بەبێ گوێدانە ریزبەندی و ئەنجامی وەرزی رابردووی خولی نایابی بالەی یانەكان   ساڵانە بەپێی رێنماییەكان ئەو یانەیەی ببێتە پاڵەوانی خولی نایاب بەشداریی لەبەرزترین ئاستی خولەكانی كیشوەرەی ئاسیا پێدەدرێت    بۆیە بەرچاوكردنی ئەنجامی وەرزی رابردووی خولی نوخبەی بالەی یانەكانی عیراق و دوای تەواو نەكردنی یارییەكان بەهۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا    یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وەك پاڵەوانی خولەكە دیاری كرا و ئەمەش هەلی بەشداری كردنی لەخولی یانەكانی ئاسیا پێدەبەخشی   بەڵام پاش راكێشانی تیروپشكی خولی ئاسیا دەركەوتووە یەكێتی بالەی عیراق لەجیاتی یانەی پێشمەرگە یانەی غازی باشووری بەشداریی پێ كردووە  هەرچەندە ئەمە مافی پێشمەرگەی سلێمانییە و لەئەگەری بەشداریی نەكردنیشی ئەوا دەبوو یانەی بەحری هەلی بەشداریكردنی پێ بدرایە   بۆیە ئەمەش بۆتە هۆی نارەزایی یانەكەی شاری سلێمانی و ئەگەر یەكێتی بالەی عیراق بەبریارەكەی دانەچێتەوە ئەوا بەنیازن لەیەكێتی بالەی ئاسیا سكاڵا تۆماربكەن   هەروەها لەلایەكی ترەوە د.دیار محەمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق كردووەو داوا دەكات ئەو لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو ناهەقیە بكات كە بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كراوە و ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە و هەق بدرێتەوە بەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە