کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی نێودەوڵەتی 650 ملیار دۆلار بۆ بوژانەوەی ئابووری جیهان تەرخاندەكات

.

05:03 PM - 03/08/2021

سندوقی نێودەوڵەتی 650 ملیار دۆلار بۆ بوژانەوەی ئابووری جیهان تەرخاندەكات
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند، رەزامەندیان نیشانداوە بەپێشكەشكردنی بڕی 650 ملیار دۆلار، بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی جیهان، بە تایبەت بۆ ئەو وڵاتانەی بەهۆی كۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەزامەندی لەسەر گەورەترین پاڵپشتی لە مێژووی خۆیدا بۆ ئابووریی جیهان دەربڕیووە، كە 650 ملیار دۆلارەو لەو  بڕە 275 ملیار دۆلاری دەدرێتە وڵاتە هەژارو كەم دەرامەتەكان.
لای خۆیەوە كریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆكی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ئەو بریارە پاڵپشتیی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتانە دەكات، كە بەهۆی پەتای كۆرۆناو لێكەوتەكانییەوە زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە