کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عێراق 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێم دەنێرێت

.

03:21 PM - 02/08/2021

حكومەتی عێراق 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێم دەنێرێت

حكومەتی عیراق بڕیاریدا 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا پارەكە نەخراوەتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەست گەلی كوردستان كەوتووە، حكومەتی عیراق ڕەزامەندیداوە لەسەر ناردنی پێشینەیەكی تر كە بڕەكەی 200 ملیار دینارە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەو بڕە پارەیەی نەخستۆتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕیاریدا، تاوەكو ئەو كاتەی وردبینی لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم تەواودەبێت، مانگانە پێشینەیەكی 200 ملیار دیناریی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دارایی عیراق لە 11ی تەمموزی 2021 پێشینەی یەكەمی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لەدوای 10ی ئابەوە پێشینەی دووەم ڕەوانەی هەرێم بكرێت.
هاوكات شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە گەلی كوردستانی راگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بەناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ یەكجار نییە، بەڵكو بەردەوام دەبێت تاوەكو وردبینی لەكۆی داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە