کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

.

10:14 AM - 27/07/2021

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە. بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە. پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە