کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عیراقیش لە ریزبەندی پێنجەمدایە

.

11:07 PM - 26/07/2021

بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانیی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ  راگەیەندراوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەیەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش ریزبەندی پێنجەمی بەدەستهێناوە.
هاوكات زانكۆی سەڵاحەدین لەسەری ئاستی عێراق لە ریزبەندی هەشتەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لەسەر ئاستی سێ هەزار و دوسەد و حەفتاو پێنج دایە، زانكۆی سۆرانیش لەسەر ئاستی عێراق لەریزبەندی 30هەمیندایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لەسەر ئاستی پێنج هەزار و نۆسەد و شانزەیەمدایە.
هاوكات زانكۆی كۆیە لەسەر ئاستی عێراق لە ریزبەندی 34هەمیندایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە ریزبەندی شەش هەزار و حەوتسەد و حەفتاو هەشت دایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە