کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەرامبەر بە سوید شكستی هێنا

.

06:15 PM - 21/07/2021

لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی یارییەكانی تۆپی پێی كچانی ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ و لە ركابەرییەكانی گروپی سێیەمدا  هەڵبژاردەی كچانی ئەمریكای خاوەن چوار میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیاد لە یاریگای ئەگینامۆتۆ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كچانی سویدی یاری كرد  بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو یاریزانانی ئەمریكا نەیانتوانی ئاستی راستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 25 دا ستینا بلاكس تینیۆس گۆڵی پێشكەوتنی سویدی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە  لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی سوید لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 54 یشدا  ستینا بلاكس تینیۆس گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد  هەروەها لە دەقیقەی 72 شدا لینا هۆرتیگ گۆڵی دڵنیایی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد  سەرەنجام كچانی ئەمریكا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بە كچانی سوید دۆراند .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە