کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە

.

12:20 PM - 08/07/2021

كەشناسی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەدۆخی كەش و هەوای شارەكانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: پێشبینی دەكرێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر بمێنێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاكان لەنێوان 42 بۆ 44 پلەی سیلیزی بێت و لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی بێت.
ڕاشیگەیاندووە: ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با ئاسایی دەبێت، ئەوەشیخستۆتەروو: پێشبینی دەكرێت تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما لەسەروو تێكڕای ئاسایی خۆی بەم شێوەیە جێگیر بێت و لە ناوچەكەدا و بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت.
هەفتەی رابردوو پلەكانی گەرما لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوو بەرزبوونەوە و لەچەند ناوچەیەك گەیشتە نزیكەی 50، ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ كارەبا و پرۆژەكانی دابەشكردنی ئاو دروستكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە