کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

06:06 PM - 22/06/2021

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە
عەلی عوسمان بریكاری وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێم بۆ كاروباری پیشەسازی رایگەیاند، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ كارگەكانی پیشەسازی بە میكانیزمێكی نوێ دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی، عەلی عوسمان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردوە، سەبارەت بەدیاریكردنی میكانیزمێكی نوێ بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لە كارگەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا  میكانیزمی نوێ دیاریكرا سەبارەت بە چۆنیەتی لێخوشبوونی گومرگی لە كارگەكانی پیشەسازی هەرێمی كوردستان، تاوەكو لێخۆشبوونی گومرگی بیانگرێتەوە.
بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای شەش مانگ، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ كارگەكانی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، كە تایبەت دەبێت بە هێنانی ئامێر و كەرەستەی خاو و كەل‌وپەلی پیشەسازی بۆ كارگەكانی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە