کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 514 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

10:39 PM - 11/06/2021

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 514 تووشبووی تر بە پەتاكە تۆماركراون كە 217 حاڵەتیان لە سلێمانی و  184 حاڵەتیان لە دهۆك و 66 لە هەولێر و 43 لە ئیدارەی گەرمیان و 4 حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە, تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: هەر لە 24 سەعاتدا پێنج  توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و 634 تووشبووش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە