کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن: بەتوندی وەڵامی چالاكییە زیانبەخشەكانی روسیا دەدەینەوە

.

10:53 AM - 11/06/2021

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەمین سەردانی بۆ ئەوروپا كە بڕیارە سەردانەكە 8 رۆژ بخایەنێت ، لە سەرەتای سەردانەكەی بۆ ئەو كیشوەرە و دوای ئەوەی گەیشتە بەریتانیا ، سەرۆكی ئەمریكا چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك ئاژانس و میدیای جیهانی ئەنجامدا و تیشكی خستە سەر ئەو پرسانەی بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی روسیا تاووتوێی بكات و رایگەیاند: لەو دیدارەدا بۆ ڤلادیمێر پۆتینی رووندەكاتەوە ، ئەگەر حكومەتی روسیا چالاكیی زیانبەخش دژ بە ئەمریكا ئەنجام بدات، ئەوا ویلایەتە یەكگرتووەكان بە توندی وەڵامی ئەو هەنگاوانە دەداتەوە ، جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر روسیا پێشێلكاری بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ ئەنجام بدات، ئەمریكا دەستەوستان ناوەستێت و هەنگاو دژ بە سیاسەتەكانی روسیا دەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە