کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتی و نێستا بەشداری لەئاهەنگی دەستپێكی یۆرۆ دەكەن

.

03:36 PM - 09/06/2021

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: هەریەكە لە فرانشیسكۆ تۆتی و ئەلیساندرۆ نێستا بەشداری لەئاهەنگی كردنەوەی یۆرۆی 2020 دەكەن لەیاریگای ئۆڵمپیكۆ لەشاری رۆما كە میوانداری یاری نێوان ئیتاڵیا و توركیا دەكات، رۆژی 11ی ئەم مانگە لەئاهەنگی تێپەربونی 60 ساڵ بەسەر رێكخستنی یەكەم پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپا پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020  دەستپێدەكات.
بەپێی زانیاریەكانی كەناڵی سكای سپۆرت ئیتاڵیا: تۆتی و نێستا لەرۆژی هەینی بەشداری لەئاهەنگی دەستپێكدا دەكەن و لەناو یاریگاوە تۆپ ئاراستەی هاندەرانی ئامادەبوو دەكەن كە 16 هەزار ئامادە دەبن.
باسی لەوەشكردووە: ئاهەنگی كردنەوەی یۆرۆ تیمێكی پۆلیسی ئیتاڵی مۆسیقی بەخۆیەوە دەبینێت كە مۆسیقا بۆ گۆرانی كلاسیكی دەچڕن لەگەڵ ئامادەبوونی 24 باڵۆنی گەورە، كە هەر یەكەیان ئاماژەیە بۆ یەكێك لەوڵاتە بەشدارەكانی یۆرۆی2020، واش بریارە تیپێكی تایبەت بەدەهۆڵ لەسەر كورسی یاریگاكە بن لەگەڵ ئەنجامدانی سەمای ناوازە و سەرنج راكێش و تایبەت و ئەندریا بۆچیلی پاڵەوانی ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتی یەكە دەبێت لەسەر یاریگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە