کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا هەڵبژاردەی سوید لەتواناكانی كۆلۆسیڤسكی بێبەشكرد

.

03:18 PM - 09/06/2021

 یەكێتی تۆپی پێی سوید رایگەیاند: دیان كۆلۆسیڤسكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەوەش پێش شەش رۆژ دێت لەیەكەم یاری لەبەرامبەر ئیسپانیا لەیۆرۆی2020، هەڵبژاردەی سوید  كە لە كۆمەڵەی پێنجەم یاری دەكات رۆژی دوو شەممەی داهاتوو یەكەم یاری خۆی لەقۆناغی كۆمەڵەكان لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجام دەدات، بەڵام ناتوانێت سود لەتواناكانی كۆلۆسیڤسكی تەمەن 21 ساڵ وەربگرێت  كە  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو هاوشێوەی سێرجیۆ بۆسكێتسی یاریزانی هیڵی ناوەراستی ئیسپانیا كە بەهەمان هۆكار بۆ ماوەی شەش رۆژ كەرەنتین كرا.
لای خۆیەوە یان ئەندرسۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی سوید ئاشكرایكرد: كۆلۆسیڤسكی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەیاریەكەی بەرامبەر ئیسپانیا ئامادە نابێت و هیوای خواست لەكاتێكی گونجاودا باش بێتەوە تا بتوانن بۆ دووەم یاری لەرۆژی 18ی ئەم مانگە لەبەرامبەر سلۆڤاكیا سودی لێ وەربگرن  پێش ئەوەی سێیەم یاری لەیاریگای سان بترسبۆرگ لەرۆژی 23ی ئەم مانگە لەبەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵندا ئەنجام بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە