کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە نەرویج یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرزڕاگیرا

.

10:05 AM - 31/05/2021

 رۆژی یەکشەممە بەرواری ناوەندی نەرویج بە ئامادەبوونی بەشێک لە هەڤاڵان ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەرزو پیرۆز ڕاگیرا، سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەڤاڵ مامجەلال و هاوڕێی و هاوسەنگەرانی و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکر، پاشان کێکی ٤٦ ساڵەی دامەرزاندنی یەکێتی لەلایەن هەڤاڵ فەیسەڵ بڕا، شایانی ئاماژە بۆکردنە ئەمساڵ بەهۆی پەتای نەگریسی کۆرۆناو ڕێکارەکانی خۆپاراستن نەتوانرا کۆبوونەوەی جەماوەری و ئاهەنگ  سازکرێت و ئەویادە بەشێوازی بەرفراوان بکرێتەوە، یادکردنەوەی ئەمساڵ کرا بە دووبەش هاوکات لەگەڵ یادی یەکێتی، کردنەوەی ئۆفیسی نوێی ناوەندیش خرایە ئەم ڕۆژە پیرۆزە، بەشی یەکەم هەڤاڵانی ناوەند لەپێشوازی میواناندا بوون لەبارەگای کۆمیتە کەبەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان دەکرد، بەشی دووەم تەرخان کرا بۆ سەردانکردنی گۆڕستان کە وەک ڕیزو وەفایەک لەلایەن هەڤاڵانی ناوەندەوە بۆ کۆچکردووان ، پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و نوێنەری پێشوی یەکێتی لە نەرویج دکتۆر شەهاب وەها ڕۆستم ناسراو بە دکتۆر "شەهاب خانەقین"ی کەبەداخ و کەسەرەوە ئەمساڵ بەهۆی پەتای نەگریسی کرۆناوە ژییانئاوایی لێکردین، وەک وەفایەک بۆ خەبات و تەمەنێک لە خزمەتکردن بەیەکێتی و ناوەندو ڕێکخستنەکانی نەرویج، هەڤاڵان لەسەڕ گۆڕی ڕەوانشاد دکتۆر شەهاب بەڵێنیان دوپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات لەنێو ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی، دوواتر سەردانی گۆڕێ پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین ئارام دێلێژەیی و کەسایەتی ناسراو دیاری نێو ڕەوەندی کوردی لەنەرویج بەڕێز عەلی ڕانیەیی کرا، هەر لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هەڤاڵانی ناوەند سەردانی گۆڕی جوانەمەرگ کاکە شاسوار  عەلی عەریف حەمیدیان لە  گۆڕستان کرد وەک وەفایەک بۆ خەبات و قوربانیدانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان، شایانی باسە لەسەر گڵکۆی هەر ڕەوانشادێک چەپکێک گوڵی وەفا دانرا.

 پەیامی ناوەند بەم بۆنە پیرۆزەوە لەلایەن هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری خوێندرایەوە کە ئەمەی خوارەوە گوڵبژێرێکە لە پەیامەکە.

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی
هەڤاڵانی ئامادەبووی ئەم یادە پڕ شکۆیە،
یادی دامەزراندنی 46 ساڵەی یەکێتی، حزبە تێکۆشەرەکەی ڕەنجدەرانی بیروبازوتان پیرۆزبێت.

هەڤاڵانی بەڕێز بەخێزبێن بۆ ئەم یادە پڕشکۆیە و پیرۆزبێت ساڵڕۆژی  دامەزراندنی حیزبی شەهیدان و ئۆفیسی  نوێی ناوەندتان لێ پیرۆزبێت.

یەکێتی لە مێژودا حزبی دەستەبژێرێکی بوێر و ھوشیار و جەماوەرێکی دڵسۆزە . کوانوی مەشخەڵان و ئیرادەی ھەڵسانەوەی تێکۆشەرانی ئازاو نەبەزە لەڕۆژگارەکانی شکست و نائومێدیدا بە سەرکردایەتی ڕێبەری مەزن مامجەلال و ھاوڕێکانی.

ڕێبازی ڕەسەنی یەکێتی، ڕێبازی ئازادیخوازانە، ڕێبازی ڕوبارێک خوێنی شەھیدانە، ڕێبازی ڕەنجدان و کۆمەڵێک تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی گیانبازە. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزه‌یه‌ که‌ به‌ پاڵپشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک توانی سەرکەوتوانە سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی شاخ ببەستێته‌وه‌ به‌ قۆناغی رزگاری و ڕاپەڕین و دواتر دا‌مه‌زراندنی حوکمڕانی خۆبه‌خۆی کوردستان. یەکێتی خاوەن تۆماری سەروەری و داهێنانە لە مێژووی گەلی کوردستاندا.

له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستاشدا، لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزەران و قەیرانی بژێوی هاوڵاتیان و لە ئاست نیگەرانی و ناڕەزایی کەڵەکەبووی کۆمەڵانی خەڵک و چاوەڕوانیەكانیان، گەلی کوردستان گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە یەکێتی پارێزەری ڕاستەقینەی حکومەت و پەرلەمان و دەستکەوتە مەزنەکانی باشوری کوردستانە بۆیە دەبینین حیزبە کوردستانییەکان چەندین ڕێککەوتنیان لەگەڵ واژو کردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویی عێراق ، یه‌کێتی لەمێژووداکردار سەلماندویەتی هاوکارو پاڵپشتی خەبات و شوڕشی هەر چوار بەشی کوردستانی داگیرکروە، ئێستاش له‌به‌رده‌م پارێزگاری لە سه‌روه‌ری ڕابردو و به‌رپرسیارێتی ئێستا و دواڕۆژی گه‌ل دایە ھەتا هێز و توانای بۆ پەیڕەوکردنی ‌چاکسازی بنەڕەتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دیموکراسی ئاڕاستەبکات.

دوبارە پیرۆز بێت یادی یەکێتی.
ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج

هەورامان تاوگۆزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە