کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی داوای كردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی ئەرمینیا و هەولێر دەكات

.

08:51 PM - 17/05/2021

سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئەرمینیا داوایكردوە، گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەرمینیا‌و هەولێر بكرێتەوە.
 ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار كە بەسەرۆكایەتی وەفدێك بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی دوبەی كردوە، لەمیانی گەشتی  هەواڵەكانی ئابووریدا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدی ئەرمینیا باسمان لەسەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەرمینیا‌و گۆڕینەوەی گروپی گەشتیاری كردوە، بەتایبەت كە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئێزدی لەو وڵاتە دەژین، بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكرێت، كە بتوانن سەردانی پەرستگای لالش بكەن.

gtk8Fa6mtak

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە