.
09:57 PM - 11/05/2021
بۆ/دەزگاکانی راگەیاندن
ئاشکرایە دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان رای گشتی کردە دوو بەرەی دژ بەیەک،دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمیش بەھەمان شێوە.
لە یٔاستی دەرەوەشدا وڵاتانی پاڵپشت لە یٔازادی رادەربرین و کاری میدیایی و مافەکانی مرۆڤیش بەروونی ھەڵوێستی خۆیان گەیاندە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پشتیوانی حوکمدراوانی بادینان.
ئێمە وەک پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە دقیق رۆژێک دوای دەستگیرکردنیان لەرێگەی بەڕێز ھاوسەری یەکێک لەگیراوەکان(شێروان شێروانی)ەوە پەیوەندیمان پێوەکرا بۆ بوون بەپارێزەری،ڕۆژی دواتر سەردانی دادگا و یٔاسایشی دھۆکمان کرد لەرووی یاساییەوە سەرەرای رێگری و مماتەلە کردن بە دۆسیە و دیتنی بریکاردارم
رێکارە یاساییەکانمان گرتە بەر.
بەداخەوە لە ماوەی رابردوو بەرێزێک بەبێ ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی خۆی کردبووە قسەکەری دۆسیەکە یٔەمەش بە ھەوڵێک دادەنێین بۆ بەلارێدابردن و پەردەپۆشی ناحەقی و نایاسایی بوونی دۆسیەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێداچوونەوەی بریارەکە،ھەر یٔەم بەرێزە قسەکانی ووردکردەوە بۆ کاتی تحقیق،گوایە یٔێمە پارێزەری دۆسیەکە لەگەڵ بریکاردارم واژۆمان کردووە لەسەر دانپێدنانەکە،یٔەمە و قسەکانی تر دوورە لەراستیەوە،یٔەو بەرێزە دوور و نزیک یٔاگاداری وردەکاری دۆسیەکە نیە.
بۆیە داوا لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکەین تاکو کۆتایی دۆسیەکە بە یٔاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە بکەن،خۆیان دووربگرن و نەبنە سەکۆی کەسانێک کە بەشێوەیەک لە شێوەکان دەچنە بەرەی دژایەتی حکومدراوان.
پێویستە بۆ ھەر زانیارییەک بگەرێنەوە لای پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە.
لەگەڵ ڕێزی زۆر
پارێزەری فەرمی و یاسایی
دۆسیەی(حوکمدراوانی بادینان)
ھەرێم رفعت بیرەباتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە