کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا و سعودیە كۆبوونەوە

.

02:23 PM - 11/05/2021

مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە سعودیە، ئەوەش لە یەكەمین سەردانی لێپرسراوێكی باڵای ئەنكەرە بۆ ریاز لەدوای كوژرانی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستانبوڵ، لە میانی سەردانەكەشدا وەزیری دەرەوەی توركیا و هاوتا سعودیەكەی لە ریاز كۆبوونەوە، هاوكات ئەو سەردانە لەكاتێكدا دێت توركیا هەوڵ دەدات ركابەرییەكانی لەگەڵ هەریەك لە سعودیە و میسردا هێور بكاتەوە.
لەو باریەوە مەولود چاوشئۆغلو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: ئامانجی سەردانەكەی بۆ سعودیە لە پێناو تاو وتوێكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ئەنكەرە و ریازە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە