کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی توركیا بەتوندی هێرشی كردە سەر ئیسرائیل

.

11:11 AM - 11/05/2021

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا تەئكیدیكردەوە ، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە مافی هاوڵاتیانی فەڵەستین ، وتیشی: توندوتیژییەكانی ئیسرائیل بەرامبەر مرۆڤە بێتاوانەكانی مزگەوتی ئەقسا بەردەوامە و پێویستە سنوورێك بۆ ئەو تاوانانە دابندرێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا تەئكیدیشیكردەوە ، ئەو وڵاتانەی لەبەرامبەر ئەم دڕندایەتییەی ئیسرائیل بێ دەنگن، پێویستە باس لە پرسی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە